کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی تەورێز؛ ٢٤ی ڕێبەندان
دوشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۰   |  14-02-2022
خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعیی تەورێز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە بەرامبەر ئیدارەی تەئمینی ئیجتماعی ئەم شارە کۆبوونەوە و پاشان ڕێپێوانیان بەڕێوەبرد.
دوای ئەوەیکە خانەنشینکراوانی تەورێز وڵامیان پێنەدراوە، بە ژمارەیەکی زیاترەوە ویستیان بڕۆنە بەر دەرگای فەرمانداری کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕێگریان لێکرا . درووشمەکانی خانەنشینکراوان لەم ناڕەزایەتییەدا بریتی بوون لە:
بەڕێوەبەری نابەرپرس، واز لە پۆستەکەت بێنە!
زیادکردنی مووچە بەپێی گرانی، مافی ڕەوای ئێمەیە!
دەمرین، بەڵام مافمان وەردەگرین!
وادە و بەڵێن بەسە، سفرەکانمان بەتاڵن!
نە مەجلیس نەدەوڵەت، نین لە فکری میللەت!
مەعیشەت، مەنزەلەت، مافی ڕەوای ئێمەیە!