کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولادی ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فوولادی ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ئاستی شەقامەکانی ئیسفەهان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لە شارەکانی ئیسفەهان، لە ڕێگەی بەدەستەوەگرتنی چەندین دەست نووسراوە و پلاکارد و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “هاوار هاوار لەو هەموو نادادپەروەییە”، “تەنیا وادە و بەڵێنمان بیست، دادپەروەریمان نەدی” و “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی بەبێ فێڵ و تەڵەکە”، خۆازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.