کۆتایی مانگرتن لە خواردنی موحەمەد عالیپوور
سێشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۱   |  29-11-2022
بەپێی زانیارییەکان، مۆحەمەد عالیپوور هونەرمەندی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری خوڕەماوا کە لە زیندانی پارسیلۆن دەستبەسەرە، لە رۆژی ٥ ی سەرماوەز لە ناڕەزایی بە نادیاربوونی چارەنووسی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردنی وشک، بەڵام لەسەر بەڵێنی بەرپرسانی زیندان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم هونەرمەندە بەندکراوەی زیندانی پارسیلۆن ڕایگەیاندووە: ئەگەر بەرپرسانی زیندان بەڵێنەکانیان بەکردەوە دەر نەهێنن، دیسانەوە مان دەگرێت.