فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆتایی کاتیی مانگرتن لەخواردنی بەندکراونی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحەسار
دوشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۴   |  20-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتن لەخواردنی بوێرانەی بەندکراوانی بەندی ٢ی زیندانی قزڵحەسار کە لە ناڕەزایەتیی بە شەپۆلی نوێی ئێعدامەکان دەستی پێ کردبوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر بە دوای بەڵێنی بەرپرسان سەبارەت بە ڕاگیرانی شەش مانگەی حوکمی ئێعدامەکان، کۆتایی پێ هات.
جێگای ئاماژەیە، زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو لە بەندی ٢ی زیندانی قزڵحەسار کە لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەرەوە، لە ناڕەزایەتیی بە ئێعدامی هاوبەندییەکانیان مانیان لەخواردن گرتووە، لە ڕێگەی پەیامێکەوە داوایان لە خەڵکی ئێران کردبوو کە پشت و پەنایان بن و بەهێزی خۆیان حوکمی ئێعدام هەڵبوەشێننەوە.