فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆماری ئازەربایجان ٩ کەسی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و پیلاندانان بۆ کودەتا، دەستبەسەر کرد
چوارشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۲   |  17-05-2023

وەزارەتی نێوخۆ، دەزگای ئەمنییەتی و دادستانی گشتیی کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گوڵان ڕایانگەیاند، کەسانی دەستبەسەرکراو بۆ دەزگای ئەمنییەتیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کاریان دەکرد.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کۆماری ئازەربایجان ماوەیەکی زۆرە پێوەندییەکی ناکۆکیان پێکەوە هەیە؛ ١٠ ڕۆژ لەمەوپێش کۆماری ئیسلامی ٤ دیپلۆماتی ئازەربایجانی لە ئێران دەرکرد. پێش لەوەش کۆماری ئازەربایجان ٤ دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامیی لە وڵاتەکەی دەر کردبوو.
لەو بەیاننامەیەدا تاوانی کەسانی دەستبەسەرکراو، پیلاندانان بۆ ڕووخاندنی دەوڵەت بە شێوەی توندوتیژانە و تێرۆری کەسایەتییە بەرچاوەکان و بەرپرسانی باڵا، ڕاگەیەندراوە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە کۆماری ئازەربایجان کەسانێک بە تاوانی هەوڵی توندوتیژانە بە ئامانجی ڕووخاندنی دەوڵەت دەستبەسەر دەکات. شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکان لەو وڵاتە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ئازەربایجان مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ٦ شارۆمەدنی خۆی بە تاوانی هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرد.