لەم کۆبوونەوی ئەندامانی شۆرای ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئێرانیان لە کۆمسیۆنی پێگەی ژنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرد.
لەم کۆبوونەوەدا کە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستی پێکرد، نوێنەری وڵاتانی ئەمریکا، ئۆسترالیا، کەنەدا، گواتمالا، مەقدوونیەی باشوور، لیبریا و ئیسرائیل بۆ پشتیوانی کردن لە ژنان و ناڕازیانی ئێران لێدوانیان دا.
لەم کۆبوونەوەدا وڵاتانی ڕووسیە، وینزۆئێلا، چین و سووریە پشتیوانیان لە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕووسیە داوای گۆڕینی دەقی ئەو بڕیارنامەی کردبوو، کە لەلایەن ٥٤ وڵاتی ئەندامەوە ڕەت کرایەوە. کۆماری ئیسلامی لە گوڵانی ١٤٠٠، لە لایەن ئەندامی شۆرای ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ببوو بە ئەندامی کۆمسیۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام بە پەرەسەندن و درێژەی ناڕەزایەتییەکان و سەرکوتی ناڕازیان، دوای کوژرانی حکوومەتی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد، باسی دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لەو کۆمسیونە هاتە ئاراوە.