
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، هاوڕێ محەممەد سەید لوتفی لە پێشمەرگەی دێرینەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەدوای ماوەیەکی زۆر تووش بوون بە نەخۆشی سەرەتان، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ محەممەد یەکێک لەو کەسانە بووە کە هەموو ماوەی تەمەنی لە ڕێگای ئازادی و دادپەروەریدا دانا و بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە زیندانەکانی ڕژیم لەژێر ئەشکەنجەی تاقەت پڕوکێندا بوو. هاوڕێ محەممەد هەمیشە لە پێناو وەدیهاتنی ئامانجەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هەوڵی دەدا و ئەمەش ببووە هۆی ئەوەیکە لە ناو خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ ببێتە کەسایەتییەکی خۆشناو و باوەڕ پێکراو.
بەم بۆنەوە، کۆچی دوایی هاوڕێ محەممەد سەید لوتفی، بە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی و هەروەها خەڵکی ئەمەکناسی گوندی ئەویهەنگ و ناوچەی ژاوەرۆ، تەسلییەت دەڵێن و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.