فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆچی دوایی هاوڕێ حسێن مۆرادبەیگی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە لە شاری ستکهۆڵم
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024

بەپێی هەوالی گەیشتوو، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٥ی گوڵان، هاوڕێ حسێن مۆرادبەیگی ناسراو بە “حەمە سوور” لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە و سیمای ناسراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران و کوردستان و یەکیک لە فەرماندەکانی نیزامی گشتی کۆمەڵە، بەدوای ١٢ ساڵ تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لە شاری “ستکهۆڵم”ی سۆئێد، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەم بۆنەوە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بەنیسبەت کۆچی دوایی هاوڕێ حسێن مورادبەیگی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، هاوسەنگەران و دۆستانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان ئەزانین.
یادی ئازیزی هاوڕێ حسێن مۆرادبەیگی بەرز و بەڕێزبێت