کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لاقێکی لەدەست دا
سێشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۲   |  03-10-2023
کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەرسەلان سەفیاری” خەڵکی گوندی “گەزگەسک”، سەر بە شاری پیرانشار کە بە هۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار ببوو، لاقی ڕاستی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی “ئێمێرجێنسی”ی هەولێر کراوە و لەوێ لەژێر چاوەدێریی تایبەتدایە.
شەوی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، لە سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی ئەم کۆلبەرە بەسەختی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە پاش ئەم ڕووداوە، بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی “چۆمان” لە هەرێمی کوردستان کرابوو.