فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکانی کوردستان و ئیران
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022

لە زۆربەی گوندەکانی ناوچەی ڕوانسەر، لوڕستان و لە ناوچەکانی باکووری ئێران و کەرەج هاووڵاتییان لەگەڵ کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون. لە ئێستادا لە “ڕوانسەر” ٢٣ گوند لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاو بەرەوڕوون.
هەروەها خەڵکی زۆربەی گوندەکانی “لوڕستان” کێشەی کەمیی ئاویان هەیە و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەو کێشەیە بە بەرپرسانی بێدەرەتانی رژیم، تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە لە ناوچەکانی باکووری ئێران و کەرەج خەڵکی ناوچەکە لەبابەت پچڕانی ئاو بۆ ماوەیەکی درێژ و بەردەوام، ناڕەزایەتییان نیشان داوە.