فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کێشەی کەمی ئاو لە کوردوستان ژیانی لە خەڵک تاڵ کردووە
چوارشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۱   |  20-07-2022

پچڕانی سێ ڕۆژەی ئاو و دابەزینی خێرای ئاو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شار و گوندەکانی “ورمێ” بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و وەڕەزبوونی خەڵکی ئەو شارە. لەگەڵ ئەوەش دا بەرپرسان هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ئەو کێشەیەیان بۆ خەڵک ڕوون نەکردووەتەوە.زۆربەی خەڵکی ئەو شارە گلەییان لە پچڕانی بەردەوامی ئاو کردووە و وتوویانە کە ڕۆژانە بەبێ ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە ئاوەکەیان دەبڕن کە تەنانەت ئاویان بۆ خۆشتن نییە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، چۆمی “دلفان” لە پارێزگای “لۆڕستان”، بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕژیم بەرەو وشکبوون دەچێت و هەزاران گیانداری ئەو سەرچاوەیە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە و چۆمی “سەیمەرە ” لە پارێزگای “ئیلام”ـیش بە تەواوەتی وشک بووە. پێشتریش نوێنەرێکی رژیم لە “نیکشەهر” باسی لەوە کردبوو کە ٥٠ لەسەدی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەستیان بە ئاوی خواردنەوە ڕاناگات.