فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەشی ئه‌منیه‌تی له‌ زانكۆی ئه‌لزه‌هرا
دوشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۳   |  15-04-2024

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سێنفی خوێندكارانی ئێران، کەشی ئه‌منیه‌تی له‌ زانكۆی ئه‌لزه‌هرا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژر خراپتر ده‌بێت و حه‌راسه‌ت وێڕای دانانی بازگه‌ی پشكنین، ئامێری ناسینی ڕوخساری داناوه‌.
پێشتر شۆرای سێنفی خوێندكارانی ئێران باسی له‌ دانانی گه‌یتی پشكنین له‌ ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا كردبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئامێری ناسینی ڕوخساریان له‌ ده‌روازه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ نێو زانكۆ و خوابگا داناوه‌ و ڕۆژی ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، ڕێگه‌یان له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٢٠ خوێندكاری شارستانی كه‌ به‌ تازه‌یی گه‌ڕابوونه‌وه‌ زانكۆ، نه‌دابوو.