فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەمکرانەوەی حوکمی زیندانی ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێهگۆلان
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا حوکمی “ئازاد عەباسی”، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی نۆژین لە دادگای پێداچوونەوەدا لە سێ ساڵەوە بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی دێهگۆلان بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” بە دوو ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئازاد عەباسی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ بەشی جێبەجێکرانی سزاکانی شاری قوروە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.