فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەوتنەخوارەوە فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگر لە هێندووستان
هەینی ۲۳-۰۳-۱۴۰۴   |  13-06-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، فڕۆکەیەکی شارستانی “ئێر ئیندیا” لەجۆری بۆینگ 787، لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدئابادی هیندستانەوە کە بە ٢٩٢ سەرنشینەوە بەرەو لەندەن پایتەختی بریتانیا پەروازی کردبوو، دوای چەند خولەک لە پەروازەکەی، کەوتە خوارەوە و تێک شکا.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، پۆلیسی هێندوستان ڕایگه‌یاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە، بە سەرنشینانی فڕۆکەکە و ئەو کەسانەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بوونەتە قوربانی، زیاتر لە 290 کەس گیانیان لە دەست داوە و تەنیا کەسێک لە مردن ڕزگاری بووە.