کەوتنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی بەدەر لە پارێزگای ئیلام
سێشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۳   |  16-07-2024
له ماوەی حەفتەی ڕابردوودا بۆ دووهەمین جا ئاگر له بەرزاییەکانی شاری “بەدره” سەر به پارێزگای ئیلام کەوتەوە.
به پێی زانیارییەکان، زیاتر له پەنجا هیکتارله دارستانەکان و لەوەڕگەکانی گوندی “زەڕانگوش” ئاگریان گرتووه و تا ئێستاش ناوەندەکانی پەیوەندیدار بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکه هیچ جۆره هاوکارییەکیان لەگەڵ گرووپه خۆبەخشەکانی خەڵکی و چالاکانی مەدەنی نەکردووه.