فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەوتنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی چیای سوورێن لە بانە
پێنجشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۳   |  20-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی مانۆری سەربازی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی چیای سوورێن لە شاری بانە، بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو چیایە ئاگریان گرتووە و ژینگەی ناوچەکە زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە. ئەو ئاگرە تا ئێستا کونتڕۆڵ نەکراوە و خەریکی گەشەی زیاترە.
شایانی باسە، هێزەکانی سپای پاسداڕان لە مانۆری نیزامی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردان، لە تۆپخانە کەڵکیان وەرگرتووە و ناوچەیەکی بەرین لە دارستانەکانی سوورێن لەناو ئاگردا سووتاون.