کەوتنەوەی ئاگر لە خانەی بەساڵاچووانی مادرید لە ئیسپانیا
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، ئیزابێل کاسادۆ، ئەندامی تیمەکانی فریاگوزاری ئیسپانیا لە میانەی پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەدا، ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان لە نهۆمی یەکەمی خانەی بەساڵاچووان لە شاری مادریدی پایتەختی ئیسپانیا کە ٣٩ کەسی تێدابوو کەوتووەتەوە.
بە وتەی ناوبراو، لەنێو بریندارەکان ژنێک هەیە کەبەهۆی سوتانی جەستەیەوە بارودۆخی ناجێگیرە، ئەوانی دیکەش بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە بارودۆخیان تا رادەیەك ناجێگیرە. هەروەها دوو کەسی دیکە بەهۆکاری هەڵمژینی دووکەڵەوە گیانیان لەدەست داوە.