فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەژاڵ وەتەنپوور، هەڵسووڕاوی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئیلام بانگکرا
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

کەژاڵ وەتەنپوور، چالاکی بواری مافی ژنان و منداڵان و خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرمانشا، کە لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەری ئیلام لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان  بەشێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو، بەهۆی دۆسیە سازی لە دوو دادگای تاوانەکان و شۆڕش، سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

کەژاڵ وەتەنپوور لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان لە بەردەم کتێبخانەی پارکی “کودک” لە شاری ئیلام، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەلایەن چەند کەسێک لە هێزەکانی ڕژیم “لباس شخصی” بەشێوەیەکی دڕندانە و توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیلام گواسترابووەوە. لە ماوەی ڕۆژانی دەستەبسەریدا ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای ئیلام ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە و لە کۆتایدا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابووەوە.