فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەڵک وەرگرتنی ڕژیم لە بەکرێگیراوانی بەسیج
هەینی ۰۱-۰۷-۱۴۰۱   |  23-09-2022

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی ئاخێزی جەماوەری لە کوردستان، لە شەقامی شارەکان، کەڵک لە هێزی بەکێگیراو و بەسیج وەردەگرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی جنایەتکاری ئیسلامی بە تایبەت لە شاری بۆکان هێزی بەسیجی قوتابخانە و بەسیجی گوندەکانی کۆ کردووەتەوە و مانۆڕیان پێ لێ دەدات.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەو هێزانەی ڕژیم کە مانۆڕیان پێ لێ دەدات، منداڵی پازدە ساڵە تا پیری شەست ساڵەیان تێدا بووە.