فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرانبوونی نرخی ڕۆن لە ئێران بەهۆی شەڕی ئۆکراینەوە
چوارشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۰   |  02-03-2022

 بەهۆی دروستبوونی شەڕی نێوان ڕوسیە و ئۆکراین، نرخی ڕۆنی خۆراکی لە بازاڕەکانی ئێران هەڵکشا و ئەمەش بۆتە هۆی بێ توانایی بەشێکی زۆر لە چینی کرێکار و زەحمەتکێشی ئێران لە کڕینی ڕۆندا.

ڕوسیە و ئوکراین کە دابینکەری سەرەکی ڕۆنی خۆراکی ئێرانن، بە هۆی شەڕی لە نێوانیان، نرخی رۆنی خۆراکیان بەشێوەیەکی بەرچاوو بردۆتە سەر.

شایانی باسە نرخی ڕۆنی خۆراکی پێش دەستپێکردنی شەڕی ئوکراینیش بەرەوهەڵکشان بوو و نرخەکەی لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٣٥٪ بەرز ببۆوە، بەڵام لەم ڕۆژانەدا گرانتر بوە.