فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرانی و قەیرانی دەرمان و پزیشک
شەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۱   |  12-11-2022

به‌وته‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم، قه‌یرانی ده‌رمان و كه‌می پزیشك له‌ ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و نرخی ده‌رمان ڕۆژ له ‌دوای ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم، نرخی ده‌رمان له‌ ئێران له‌ سه‌دا ٧٠٠ چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و له‌ ده‌رمانخانه‌كانی وڵات كه‌می ده‌رمان هه‌یه‌ و نه‌خۆشه‌كان له‌گه‌ڵ كێشه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی شاڵاوی كۆچی پزیشكان و په‌ره‌ستاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان تووشی كێشه‌ بوون و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی عه‌مه‌لیاتیان هه‌یه‌ چه‌ندین مانگ له‌ ڕیزدا ده‌مێننه‌وه‌ تاكوو نۆره‌یان دێت و به‌شێك له‌ نه‌خۆشه‌كان بڕ ناكه‌ن و گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.