فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرتنەبەرێ یاسای چاکساری لە سیاسەتی دژی پەنابەران لە لایەن دەوڵەتی بریتانیا
یەکشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۴   |  16-11-2025

حکوومەتی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە گەورەترین چاکسازی لە سیاسەتەکانی دژی پەنابەران دەکات و بیرۆکەکەشی لە وڵاتی دانمارک وەرگرتووە کە یەکێک لە توندترین وڵاتانی ئۆرووپایە دژی مافی پەنابەران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حکوومەتی بریتانیا کار بۆ توندکردنی سیاسەتەکانی دژی کۆچبەری دەکات، بەتایبەتی دەربارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی و بە بەلەمی بچووک لە فەڕانسەوە دەپەڕنەوە بریتانیا. وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە چوارچێوەی گۆڕانکاریی یاسایی پەنابەری، پابەندبوونی یاسایی بۆ پاڵپشتیکردنی بەشێک لە پەنابەران، کە دەرماڵەی نیشتەجێبوون و هەفتانە دەگرێتەوە، هەڵدەوەشێتەوە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم ڕێکارانە بۆ ئەو پەنابەرانە جێبەجێ دەکرێن کە توانای کارکردنیان هەیە بەڵام کارناکەن، هەروەها بۆ ئەوانەشە کە یاسا پێشێل دەکەن.
بڕیارە سبەی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، شابانا مەحموود، وەزیری ناوخۆی بریتانیا وردەکاری زیاتر دەربارەی ئەم ڕێکارانە بخاتەڕوو، کە وەزارەتی ناوخۆ ئامانجیەتی سەرنجی کۆچبەرانی نایاسایی کەمتر لەسەر بریتانیا بێت و دیپۆرتکردنەوەیان ئاسانتر بێت. بەپێی دوایین داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا، زیاتر لە ١١١ هەزار کەس لە نێوان مانگی پووشپەڕی ١٤٠٣ تا پووشپەڕی ١٤٠٤ داوای مافی پەنابەرییان لە بریتانیا کردووە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی ١٣٧٩وە تائێستا تۆمار کرابێت.