گردبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفیرانی ئێسنەپ لە بەرامبەر نووسینگەی ئەم شیرکەتە
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
شۆفیرانی شیرکەتی ئێسنەپ ڕایانگەیاندووە کە حەقدەستەکانیان لەخوارێیە و شیرکەت باروودۆخێکی سەختی کاریی بەسەردا سەپاندوون و لە خزمەتگوزاری پیشەیی و یان بیمە بێبەرین.
پێدانی دیە بە بنەماڵەی شۆفیرانێک کە لە کاتی کاردا فەوت دەکەن، یەکێک لە خواستەکانی دیکەیانە. بەوتەی ناڕازیان بە تازەیی شۆفیرێک لە کاتی کاردا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە بەڵام شیرکەت دیە یان خەسارەتێکی بە بنەماڵەکەی نەداوە.
خواستێکی تری ناڕازیان ئەوەیە کە پێویستە هەزینەی ماتڵبوون بچێتە سەرێ و بڕی تەسادوفی بەشێوەی شەفاف و لە خێراترین کاتدا بدرێت.