فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرووپی هەکێری بلاک ریوارد کۆمەلێک لە بەرنامەکانی وزەی ناوەکی رژیمی بلاو کردەوە
یەکشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۱   |  23-10-2022

ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەزبەر، گرووپی هەکری بلاک ڕێوارد، لە کاناڵی تێلگرامی خۆی بڵاوی کردەوە کە، پاش تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر هەککردنی بەرنامەکانی وزەی ناوکیی ڕژیم، کۆمەڵێک داواکاری لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردبوو کە جێبەجێ نەکران و ئەویش کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ناوکیی بڵاو کردەوە.
ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن ئەو گرووپە بڵاوبووتەوە بریتین لە: ”ڕێککەوتنەکان، کات‌ی دیاریکردنی بەڕێوەبەرایەتی، ناوەندی وزەی بوشێهر، بەڵگەنامەی حەقدەستی کارمەندان، ویزای پسپۆڕانی ئێرانی و ڕووسی لە ناوەندی وزەی بوشێهر”.
ئەو گرووپە هەکرییە یەک ڕۆژ پێش هێرشە سایبێرییەکەی بۆ سەر بەرنامەی ناوکیی ڕژیم، ٢٤ کاتژمێری بۆ بەرپرسانی ڕژیم دانابوو کە دەبێ لەو ماوەیەدا هەموو بەندکراوانی سیاسی و دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکات، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم ئەو داواکارییەی جێبەجێ نەکرد و ئەو گرووپەش ژمارەیەک بەڵگەنامەی ناوەندی وزەی ناوکیی ڕژیمی بڵاو کردەوە و وتوویەتی کە تەواوی سیستمی ناوکی ئێرانی هەک کردووە و ئەگەر ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکرێ هەمووی بڵاو دەکاتەوە.