کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت: ”وەزارەتی نەوت هەنگاوی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ١٥ی فورییهی ڕابردووی دادگای فیدراڵی كە ڕایگەیاندبوو، بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز لە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بەڕێوەدەبرێن.
سوموو ڕایگەیاندووە، ” وەك دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە یاسای نەوت و غازی هەرێم پووچەڵدە كرێتەوە و سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە هەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت کردوونی بە پووچەڵ هەژماردەكرێن و هەرێم پابەندكراوە بە ڕادەستكردنی هەموو بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی . ”سۆما” هۆشداری داوەتە ئەو کۆمپانیایانەی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن کە بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت گرێبەستیان كردووە، گرێبەستەكانیان پێچەوانەی یاسای عێراقن.؛؛؛؛