فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنه‌وه‌ی دوو خوشکی ڕۆژنامەنووس بۆ زیندانی ئێڤین
پێنجشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۲   |  01-06-2023

“زەهرا تەوحیدی” و “هودا تەوحیدی”، دوو خوشکی ڕۆژنامەنووس، دوای بانگهێشت كران و پەیوەندییان بە لقی ١ی داواکاری گشتیی ئێڤین، دەستبەسەر و به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای به‌ندكرانیان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراون.
ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لە سەرەتاكانی شۆڕشی ژینا لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر یه‌ك له‌و دوو خۆشكه‌ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران بە تۆمەتی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراون.