گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قورس بۆ سنووره‌كانی كرمانشا
یەکشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۱   |  31-07-2022
به‌پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گەلاوێژ، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ژماره‌یه‌ك چه‌كی قورسی بۆ سنووره‌كانی ئوستانی كرمانشا گواستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چه‌كانه له كاتێكدا بۆ سنوورەکانی شاره‌كانی جوانڕۆ و پاوه گوازراونه‌ته‌وه كه له میدیاكانی ڕژیم چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منیەتی و نیزامی هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانیان له حیزبه سیاسیەکانی كوردستان كردووه.