گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای سێدارە له بەندیخانەی سنە
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردان سەعید محەممەدیفەڕ، خەڵکی کرماشان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، حەوت ساڵ پێش سەعید محەممەدیفەڕ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جارێکی دیکە لە ساڵی ١٣٩٩، ئەم بەندکراوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووە، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکەی لەوکاتەدا دواخرابوو. بریار وایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتوویە، سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا جێبەجێدەکرێت.