فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی زیندانییەکی بەلووچ بۆ کەرەنتینەی زیندان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە زابۆل
چوارشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۲   |  31-05-2023

ڕۆژی سێشەممە ٩ی جۆزەردان زیندانییەکی بەلووچ بە ناوی “ئەمیر نارویی” تەمەن ٤٥ ساڵ و باوکی ٦ منداڵ و خەڵکی زەهەک لە گوندی ئال گورگ، بۆ کەرەنتینەی زیندانی زابول بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان گوازرایەوە.
ئەمیر دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە ڕێگای مەشهەد دەستبەسەر و بۆ زیندانی زابوڵ گواسترایەوە.
بنەماڵەکەی بۆ ئاخرین چاوپێکەوتن ڕۆژی سێشەممە ٩ی جۆزەردان چوونە زیندان.
ئەم زیندانییە بڕیارە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان لەسێدارە بدرێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاماری ئیعدامەکان بەردەوام لە حالی بەرزبوونەوەدا بووە و تا ئێستا لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە چل هاووڵاتی بەلووچ لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون.