گواستنەوەی زیندانیەکی سیاسی بۆ زیندانی ناوەندی ماکۆ
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی محەممەد کەربەلایی کە پێشتر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەمنیەتیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە. محەممەد کەربەلایی بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوو.
محەممەد کەربەلایی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.