پارێزەری سەهەند نورمحەمەدزادە، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایتییە سەراسەرییەکانی تاران ڕایگەیاند؛ سەهەند نورمحەمەدزادە حەوتووی داهاتوو بۆ تێپەڕاندنی دە ساڵ سزای دوورخرانەوەکەی بۆ زیندانی کەهنووجی کرمان دەگوازرێتەوە و داوای ٥میلیۆن تمەنیان لێکردووە بۆ هەزینەی گواستنەوەکەی. سەهەند نورمحەمەدزادە دوای دەستبەسەرکردنی کە وەک خۆی دەڵێت بە ئازار و ئەشکەنجەی ڕۆحییەوە بووە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١دا بە تۆمەتی موحارب بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کرا، بەڵام ئەم سزایە دواتر بۆ ١٠ ساڵ دوورخرانەوە و ٦ ساڵ زیندان کەم کرایەوە. سەهەند نورمحەمەدزادە لە کاتی دەستگیرییەکەی خۆیدا بەردەوام دەربارەی ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحییەکانی خۆی لە کاتی لێپرسینەوەدا قسەی کردووە. ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی فایلێکی دەنگییەوە لە زیندانی تارنی گەورەوە وتی: کە سێ جار بە شێوەی ساختە “لەسێدارە” دراوە.