فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی شیلان ڕەشیدزادە بۆ ناوەندی ئەمنییەتی شاری سنە
یەکشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۱   |  08-01-2023

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی مانگی بەفرانبار، [شیلان ڕەشیدزادە] لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گواستنەوەی خۆی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، [شیلان ڕەشید زادە] چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقزە کە ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هەروەها [مەسعوود فەرهیختە] ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کانوونی سێنفی فەرهەنگییانی ئیسلامشار، لە زیندانی ئێوینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی گەورەی تاران. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٢ی سەرماوەز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان ڕاپێچی زیندانی ئێوین کرابوو.