گواستنەوەی عیرفان کۆهزاد بۆ زیندانی قزلحەسار
شەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۱   |  29-10-2022
عیرفان کۆهزاد، هەڵسووراوی کرێکاری، دوای تێپەر بوونی مانگێک لە دەستبەسەرکردنی کاتی، لە زیندانی ڕەجایشار لە کەرەج، بۆ زیندانی قزلحەسار گوازرایەوە.
عیرفان نیوە شەوی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەی و بە برینداری لە کەرەج دەستبەسەرکرا. ٢٤ ڕۆژ لە زیندانی تاکەکەسی و ٧ ڕۆژ لە زیندانی گشتیدا بووە.
عیرفان کۆهزاد لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە سەختی بریندار بووە و چارەسەر نەکردنی برینەکەی لە ناو زینداندا، نیگەرانی زۆری بۆ بنەماڵەکەی درووست کردووە.