گواستنەوەی مەجید کازمی بۆ سلوولی تاکەکەسی
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە مەجید کازمی لە دەستبەسەر کروانی ئەم دواییانە لە شاری ئیسفەهان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی، گوازتراوەتەوە بۆ سلوولی تاکەکەسی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەجید کازمی وێرای دوو کەسی دیکە لە ئێعتڕازاتەکانی گەڕەکی [خان ئیسفەهان] لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری ئیسفەهان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.