گواستنەوەی ٣ زیندانی سیاسی بۆ بەندی گیرۆدەبووانی مەوادی مۆخەدێر
دوشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۱   |  20-06-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “شەفیع محەممەدنژاد، خزر قادریئازەر و ئیسماعیل محەممەدپوور” خەڵکی شاری پیرانشار، بەبێ هیچ هۆکارێک لە بەندی زیندانیانی سیاسی گوازرانەوە بۆ بەندی گیرۆدەبووان بە مادە هۆشبەرەکان.
شایانی باسە کە شەفیع محەممەدنژاد و خزر قادری ئازەر، ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر و ئیسماعیل محەممەدپوور ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩، دەستبەسەر و پاشان لە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری هەمان ساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری پیرانشار، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.