گواستنەوەی ڕەشاد پەرویزی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
سێشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۲   |  05-03-2024
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەممە ڕەشاد پەرویزی ئەندامی ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی “نۆژین” دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەربوون لە کامیاران، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.
هەروەها ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
شایانی باسە کە ڕەشاد پەرویزی رۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە لە کامیاران بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پال ڕەشاد پەرویزی زانیاریەکی ورد لەبەردەست دانیە.