
پلنۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی حیزبی کمونیستی ئێران هەڵبژێردراوی کونگرەی سیزدەهەم لە ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ٨ و٩ ی گەڵاوێژ بەرانبەر بە ٣٠ و ٣١ ی مانگی ژوئیەی ٢٠٢٢ بەڕێوە چوو. لە درێژەی گوزارشە سیاسیەکەی کومیتەی ئیجرایی حزب بە کۆبوونەوەی بەرینی کومیتەی ناوەندی و باسەکانی ئەو پلنۆمە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێران لە سەر ئەم بۆ چوونە تەئکید کرا کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە کارەساتبارەی کە جمهوری ئیسلامی بە سەر چینی کرێکار و توێژە کەم داهاتەکان وزۆربەی خەڵکی ئێرانیدا سەپاندوە، بۆ چوونە دەر لەو بەربەست و قەیرانانە تەنیا لە ڕێگای ئاڵ و گۆڕێکی سوسیالیستیەوەیە کە دەتوانین کۆتایی بەو هەموو بێکاری و هەژاری و فەلاکەتە ئابووریە بهێنین. روخانی جمهوری ئیسلامی تەنیا هەنگاوی یەکەم لەو ئاڵ و گۆرە بێ ڕاوەستان و کۆمەڵایەتیەیە. بە بێ ئاڵ و گۆڕی سوسیالیستی کۆتایی هێنان بە بێکاری، هەژاری و فەلاکەتی ئابووری و باشتر بوونێ شوێنی ژیان و گوزەران و لەهەمان کاتدا زەمانەتێک بۆ گەشەی ئابووری و خۆش بژیوی و پێكهێنانی کۆمەلگایەکی ئازاد ئیمکانی نیە.
لەم پەیوەندیەدا هەوڵ و تێکۆشانی سازماندراو بۆ هاوئاهەنگ کردنی ڕیزی هێزەکانی ئاڵتڕناتیڤی سوسیالیستی و کردنیان بە ڕێکار و ڕێگا چارە بۆ گوفتمانێکی سوسیالیستی یەکدەست لە کۆمەڵگادا، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی حیزبی کمونیستی ئێران وەک بەشێک لە بزووتنەوی کمونیستی ئێرانە. بناغەی کۆمەڵایەتی بەدیلی سوسیالیستی لە شكڵ و شێوەی پەیتا پەیتای مانگرتنە کرێکاریەکان، ئیعترازاتی هەژارانی شاریی و بزووتنەوە پێشڕەوەکانی کۆمەلگا وەحەرەکەت کەوتوە. توێژێکی بەرین لە ڕابەران و هەڵسووڕاوانی کرێکاری کە بە پیداویستەکانی کاری شوورایی و بەشداری کردنی کرێکاران لە بڕیارەکان و ڕەوتی خەباتی ڕۆژانە ئاشنان لە مەیدانی موبارزەدا حازرن. حیزبەکان و سازمانە سوسیالیستیەکان بە ستراتژی ڕووخانی شۆڕشگێڕانەی جمهوری ئیسلامی و دامەزراندنی حکومەتی شوورایی و کرێکاری، بۆ نموونە شوورای هاوکاری هێزە جەپ و کمونیستەکان لە نەخشەی سیاسی ئیڕاندا حوزوریان هەیە و تێدەکۆشن.
هەر بەو جۆرەی کە ئاڵتڕناتیڤی بورژوایی وەک سازمانی موجاهیدین، سەڵتەنەت خوازەکان، تەیفێکی بەرین و جۆراوجۆر لە ئوپوزیسیونی ڕەنگاوڕەنگی بورژوازی نئولیبرالی لایەنگری غەربیش کە لە مەیدان دان و بۆ یەکگرتوو کردنی رێزی خۆیان و بەدەست هێنانی هژەمۆنی لە ئاڵ و گۆڕەکانی داهاتوودا بە پشتیوانی ئیمکاناتی ماڵی و ڕەسانەیی وڵاتانی ڕۆژاوایی کە دەیاندەنێ هەوڵ دەدەن.
لە بار و دۆخی سیاسی ئێستای ئێراندا کە جم و جوڵی موبارزاتی سەرتاسەری کۆمەڵگای داگرتووە، مانگرتنە کرێکاریکاریەکان بۆتە بەشێکی واقعی لە بزووتنەوەی کرێکاری و هەموو ڕۆژێک شاهیدی بەڕێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی ئیعترازی کرێکاران و کۆمەڵانی خەڵکین لە گۆشە و کەناری ئێراندا، یەک گرتوویی و بەهێز کردنی ئاڵتڕناتیڤی سووسیالیستیش لە کۆمەڵگادا لە ڕێگای وەڵام دانەوە بە نیازەکانی ئەم بزووتنەوە چینایەتیانە و بزووتنەوەی ئیعترازی لە کۆمەڵگادا تێپەڕ دەبێ.
ئێستا کە جمهوری ئیسلامی لە هەرچەشنە لێکهەڵپێکانێکی مانگرتنە کرێکاریەکان و بزووتنەوە ئیعترازی و کۆمەڵایەتیەکان ڕیگری دەکات و بە توندی سەرکوتیان دەکات، چەکی کارامە بۆ بە شکست کێشانی ئەو ستراتژیە و لە قوڕ چەقاندی ماشێنی سەرکوتی ڕژیم، درێژە پێدان و سەرتاسەری کردنی مانگرتنە کرێکاریەکان و لە درێژەی خۆیدا مانگرتنی گشتی و سیاسیە. بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە مانگرتنی سەرتاسەری کرێکاران کە پایە و بناغەی ئەسڵی مانگرتنی گشتی و سیاسیە ناتوانێ ئاکامی جووڵانەوەیەکی خۆڕسک بێت. لە پەیوەند لە گەڵ وەڵام دانەوە بە پێداویستیەکانی ئەم بزووتنەوە جێنایەتیەیە، لە هەل و مەرجی ئێستادا کومیتەکانی مانگرتن، پێک هێنانی کومیتەکانی کارخانە و پێک هێنانی شوورا کرێکاریەکان گرێنگیەکی تایبەتی و بە کردەوە پەیدا دەکات. بە بێ هیچ شك و گومانێک هیچکام ئەو مانگرتنە گەورە کرێکاریانەی کە لە چەند ساڵی ڕابوردودا ڕێکخراون، بە بێ حوزوری کادرەکانی سازماندەر، بە بێ کومیتەکان سازماندانی مانگرتن و یان کومیتەکانی کارخانە جێ بەجێ نەدەکرا. کەواتە لێردەا قسە لە سەر پەرەپێدانی کومیتەکانی مانگرتن و کومیتەکانی سازماندانە. لەم ساڵانەی دواییدا وەڕێخستنی مەجمەعە عمومیەکان لە بزووتنەوەی کرێکاریدا بۆتە حەرەکەتیكی عەینی و بەرچاو. لە شیرکەتی نەیشەکەری حەوت تەپە لە سەردەمێکدا سازماندراویی مەجمەعی عمومی و مەجمەعی نوێنەران تا ڕادەی شوراکان چوونەسەرێ. لە خۆرا نەبوو کە یەکێک لە ڕابەرنی ئازا و بوێری کرێکارانی حەو تەپە، ئیبراهیمی عەباسی ڕایگەیاند کە ئێمە لە حەوت تەپە شوورایەکی پێنج هەزار کەسیمان هەیە. کەواتە هەوڵ دان بۆ پەرەپێدانی کومیتەی مانگرتن، کومیتەکانی کارخانە و پێکهێنانی شووراکریکاریەکان لە ناوەندە سەنعەتی و خزمەتگوزاریەکان لەم واقعیەتە عەینیانە سەرچاوەی گرتووە. هەوڵ و تەقاڵای دائیمی بۆ سازماندانی کرێکاران لە هەمان حالدا بەشێک لە لە موبارزە بۆ باشتر بوونی هاوسەنگی هێز بە قازانجی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوە ئیعترازیەکانە لە هەل و مەرجی ئێستادا.
لە هەمان کاتدا کە دەبێ هەڵ و تەقالامان بۆ بەڕیوەبردنی ئەرکەکانمان بێت و بکەوێتە ناوەندی کارەکانمان، بەڵام نابێ لە ڕێگا چارەی بەینابەینی بۆ بە سەرکەوتن گەیاندن ورێگری لە پرژو بڵاوی مانگرتنەکان و خەباتی کرێکاریش غافڵ بین. لە هەل و مەرجێکدا کە هێشتا کومیتەکانی مانگرتن و کومیتەکانی کارخانە پەرەیان نەگرتوە و هێشتا شوورا کرێکاریەکان دانەمەزراون، پێویستە ڕێگای بەینابەینی بۆ پڕ کردنەوەی جێگای خاڵی ڕابەرانی سەرتاسەری لە بزووتنەوەی کرێکاریدا بدۆزینەوە. ماتریاڵی ئینسانی و کادری بە توانا بۆ شکڵ پێدان بە ڕابەری سەرتاسەری لە بزووتنەوەی کرێکاری ئێراندا بوونی هەیە. ئەم کادر و ڕێبەرانە لە کورەی مانگرتنە کرێکاریەکاندا و بەڕێوەبردنی مەجمەعی عمومیەکاندا لە حەوت تەپە و سەنعەتەکانی نەوت و پیترۆشیمی، لە سازماندانی مانگرتنی کرێکارانی ڕیگای ئاسن، مەعدەنەکان، شارەداریەکان و لە رەوتی مانگرتنی سەرتاسەری موعەلیمان و خانەنشین کراواندا پەروەردەبوون و توانایی و ئیبتکاری بە کردەوەیان لە خۆ نیشان داوە. پێک هێنانی پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان ئەم تەیفە بەرینە لە ڕابەران کە پەیوەندێەکی زیندوو و ئورگانیکیان لە کانوونەکانی موبارزەی چینی کرێکار و حەقدەست بگیراندا هەیە، و نیهادینە بوونی ئەم هاوکاریانە لە هەل و مەرجی ئێستادا تا ڕادەیەک بۆشایی نەبوونی سازمانە جەماوەری و چینایەتیە کرێکاریەکان پڕ دەکاتەوە و لەم سەردەمەدا دەتوانێ وەڵام دەرەوەی پێداویستیەکانی بزووتنەوەی کرێکاری بە ڕابەریەکی سیاسی سەرتاسەری بێت. هەر وەها پێویستە لە دەوری ڕێگا چارەی بەینابەینی لە بزووتنەوەی کرێکری و لە سەتحی کۆمەڵگادا گوفتمان سازی بکردرێ. پەیوەندیەکانی ئێمە لە گەڵ ناوەوە، تەبلیغاتی سیاسی ئێمە و ساز کردنی ئیمکانات لە لایەن ئێمەوە، دەبێ لە خزمەت ببەو مەبەستانە بە کار بگیردرێ.هاوکاریەکانی ئێمە لە گەڵ باقی هێزەکانی ناو بزوتنەوەی کمونیستی ئیرانیش دەبێ هەر لە خزمەت ئەو ئامانجەدا بێت.
لایەنێکی تری هەڵسووڕانی ئێمە نەقدی هەمیشەیی بورژوازی و بەتایبەت تەیفی هێزەکانی ئوپوزیسیونی نیئولیبڕالی لایەنگری وڵاتانی رۆژاوایە کە بەپشت بەستن بە ئیمکاناتێکی رەسانەییک کە لە ئیختیاریاندایە هەوڵ دەدەن کەش وهەوای بیر وڕای خەڵک بە لای خۆیاندا ڕابکێشن. سیاسەتی ئەوان بۆ ڕوخانی جمهوری ئیسلامی بێجگە لە دەست بە دەست کردنی دەسەڵات لە سەرەوە و پاراستنی ماشێنی دەوڵەتی بورژوایی هیچ شتێکی دیکە نیە، کەواتە دەبێ بەدایم لە بەر نەقدی ئێمەدا بن. لە بەرانبەر سیاسەتی ئەوان دا دەبێ مانای واقعی ڕووخانی شۆڕشگێڕانە بکەین بە گوفتمانێکی بەهێز لە سەتحی کۆمەڵگادا. دەبێ ناوەرۆکی واقعی بەرنامەی ئابووری ئەوان کە هیچ شتێک نیە بێجگە لە بەرنامەکانی نیئو لیبرالی، بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشان ڕوون بکەینەوە. دەبێ نیشان بدەین کە دیموکراسی داوخوازی ئەوان لە باشترین حاڵەت دا شتێک نیە بێجگە لە ئیستبدادی مەزهەبیی. دەبێ هەوڵ بدەین رێگا چارەی سوسیالیستی بۆ کۆتایی هێنان بە گیرو گرفتە کۆمەڵایەتیەکانی بی کاری، کۆتایی هێنان بە ستەم لە سەر ژنان و کۆتایی هینان بە ستەمی نەتەوایەتی بەرینە ناو کۆمەڵانی خەڵکەوە وبە سیاسەتی سوسیالیستی بۆ ڕیشە کێش کردنی زەرر وزیانەکانی کۆمەڵگا و ڕێگای بەربەرەکانی لە گەڵ قەیرانی وێران کردنی ژینگە و زۆر شتی تری لەم چەشنە، ناکارامەدی ڕێگا چارەکانی بورژوازیان پێ نیشان بدەین. تەنیا بە مەقبووڵیەتی کۆمەڵایەتی ئەم نەقدانە و نیشاندانی ناکۆکی بەرنامە ئابوریەکانی ئوپوزیسیونی بورژوایی و پلاتفوڕمی داخوازیەکانیانە کە دەتوانین مانعی پەیوەست بوونی کۆمەڵانی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران و ژنانی تووڕە لە یاساکانی دژ بە ژن وەکو هێزی زەخیرەی ئەوان بین.
لە خزمەت بەم پێداویستیانە ڕابەری حزب پێویستە و دەبێ هەرچی زیاتر لە قامەتی ڕابەریەکی سیاسیدا دەر بکەوێ. خۆی لە بەرانبەر بە پێداویستیەکانی چینی کریکار و هەژارانی کۆمەڵگا بە بەرپرس بزانێ. دەبێ بە بێ ڕاوەستان نەقدی بەدێلە بورژوایەکان بە ئەرکی خۆی بزانێ.
هەر لەم پەیوەندیەدا پێویستە حەرەکەتێکی نوی لە هەڵسووڕانی شوورای هاوکاری هێزە چەپ ۆکمونیستەکان پێک بێت. ئەم شوورایە پێویستە بچێتە ناو دەورەی پەسا کڕۆناوە و بە بەشداری هەڵسووڕاوانی چپ و کمونیستی سەربەخۆ، لە سەر مەسەلە کلیدیەکانی بزوتنەوەی کرێکاری و چینایەتی و ئاڵگۆڕەکانی بەردەم، پایتەخت و ناوەندەکانی گرینگی سیاسی ئورپا بکاتە شوێنی بەڕیوەبردنی سمینارە حوزوریەکان. دەبێ بە شێوەیەکی سازماندراو تێ بکۆشین کە هاوکاری حیزب لە گەڵ حیزب و سازمان و هێزە جەپ و کمونیستەکان لە سەتحی تەشکیلاتەکانی شار و وڵاتەکاندا نیهادینە بکەین.
پلنۆمی کومیتەی ناوەندی حزب پاش پەسەند کردنی قەرارەکان بە مەبەستی مەحکەم کردنی مەوازینی هەڵسوورانی حیزبیی، چووە ناو بەشی دابەش کردنی کار و ئارایشی ناوخۆیی کومیتەی ناوەندی. لەم بەشەدا بۆ بەڕیوە بردنی جیهەت گیریەکانی حیزب ئورگانە جۆراوجۆرەکانی هەڵسووڕانی حیزب سازمان درانەوە. هەڵبژاردن بۆ کومیتەی تەشکیلاتی شارەکان، هەیئەتی نووسەرانی گۆڤاری جیهانی ئیمروز، شوورای تەلەڤیزیونی حیزبی کمونیست و کۆمەڵە، کومیتەیەک بۆ مودیریەتی سایتب و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی حیزب، دەفتەری پەیوەندیەکانی نێو نەتەویی، هەئیەتی نووسەرانی گۆڤاری بە سوی سوسیالیزم، کومیسیونی فێر کردن و کومیسیونی ماڵی ابقا یان سازماندرانەوە.
پلنۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کونگرەی سیزدەهەمی حیزب لە بەشی کۆتایی خۆیدا بە مەبەستی هیدایەتی هەڵسووڕانی سیاسی و تەشکیلاتی حیزب لە نێوان دوو پلنۆمدا، لە نێوان هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی حیزب کە لە لیستی کاندیداکاندا بوون یازدە کەسی وەک ئەندامانی کومیتەی ئیجرایی حیزب هەڵبژارد. ناوی ئەو هاوڕێیانە بریتین لە: رووناک ئاشناگەر، هەڵمەت ئەحمەدیان، ئارەزوو بی کەس، رەئوف پەرستار، نوسرەت تەیمورزادە، حەسەن شەمسی، مەحمود قارەمانی، سەڵاح مازووجی، جەلال محەمەد نژاد، سدیقە محەمەدی و عەباس مەنسووران.
کۆمیتەی ئیجرایی حیزبی کمونیستی ئێران
گەلاوێژی ١٤٠١
ئوتی ٢٠٢٢