گوشاری رژیم بۆ سەر بنەماڵەی ٢هەلسووراوی سینفی
شەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۱   |  18-06-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای دەسبەسەرکرانی “ئومید شامحەممەدی و هیوا قورەیشی“، دوو ئەندامی ئەنجومەنی سینفی موعهلیمانی کوردستان – دیواندەرە، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان بردووته سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە پیشهییه و بێڕێزیان بە بنەماڵەكانیان کردووه.
بە پێی زانیاریەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم پاش پشکنینی ماڵی ئەو دوو هەڵسووراوە مەدەنیە، هەوڵی دەسبەسەرکردنی هاوژینی “ئومید شامحەممەدیان” دابوو کە بههۆی ڕێگری دراوسێکانیان، سهركهوتوو نهبوون. جێگای ئاماژهیه له شەوی دەستگیركردنی “ئومید شامحەممەدی“دا، “پەرویز ئەحسەنی“، كه وەک میوان لە ماڵی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی موعهلیمانی کوردستان_دیواندەرە بووە دهستبهسهر كرابوو.