فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشاری هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ
یەکشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۲   |  23-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ژینا مودەڕیس گورجی” ڕۆژنامەنووس و ماموستا “فەریبا زەند کەریمی”، کە هەردووکیان لە چالاکانی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە، لە بەندی تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە ڕاگیراون و بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو چالاکەی بواری مافەکانی ژنان چالاکی بواری مافی ژنان، لە دوای دەستبەسەر و ڕفاندنیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و گواسترانەوەیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەمشارە، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر گوشارێکی زۆردان. جێگەی ئاماژەیە، ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ڕێگای کتێب فرۆشییەکەی بۆ ماڵەوە ڕفێندرا. ناوبراو لە مانگی ڕەشەممەی پارەکەدا، لە لایەن دادگای ڕژیم لە سنە، تۆمەتی “هەوڵدان لە دژی ئاسایشی گشتی  لە ڕێگەی پێکهێنانی گرووپی نایاسایی” بەسەریدا سەپێندرا بوو. ژینا مۆدەرێس گورجی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە، لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ،  بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگاییکردنی ئازادکرابوو. هەروەها فەریبا زەندکەریمی، تەمەن ٣٥ ساڵ مامۆستای وانەبێژی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان و چالاکی مافەکانی ژنان لە شاری سنە، کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرا.