ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە قوتابخانەی زۆربەی شارەکانی کوردستان بەتایبەت لە مەهاباد و کرمانشا فۆرمی بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ١٣ی ئابانی داوە بە قوتابییان و بنەماڵەکانیان و گوشاری خستووەتە سەر مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەکان کە پێویستە بەشداریی لە ڕێپێوانی ڕۆژی ١٣ی ئاباندا بکەن.
ڕژیم لە مەهاباد دەیهەوێت کە بەرپرسانی قوتابخانە و قوتابییان بە زۆر ڕابکێشێتە تالاری وەحدەت و بۆ ئەو کارەش لە قوتابییانی سەرەتایی کەڵک وەردەگرێت چونکە لە قوتابییانی ناوەندی و دواناوەندی ترسی هەیە کە لە ڕێوڕەسمەکەدا بیکەنە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.
هەروەها لە کرمانشا، “شۆرای هاوئاهەنگی تەبلیغاتی ئیسلامی” داوای لە قوتابییان و خەڵک کردووە کە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی قوتابی ڕژیمدا کە بڕیار وایە لە مزگەوتی “جامع”ی ئەو شارە بەڕێوە بچێت، بەشداری بکەن.