گوشار خستنە سەر بێهزاد حەکیمی زادە، پارێزەری ڕفێندراوی خەڵکی سەقز، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ
سێشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۱   |  31-01-2023
پارێزەر بێهزاد حەکیمی زادە، خەڵکی سەقز، کە نزیکەی سێ هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و “دۆسیە سازی ئەمنیەتی” لە ژێر گوشار دایە
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لەژێر چاودێری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە بانگهێشت کراون، کەمەبەست لەم دیدارە دروستکردنی گوشاری ڕۆحی بووە لەسەر بێهزاد حەکیمی زادە، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ. بنەماڵەی حەکیمی زادە ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو چەند کیلۆ کێشی کەم کردووە.لەم دیدارە پلان داڕێژراوەی ئیدارەی ئیتلاعات، هەردوو منداڵی ئەم پارێزەرە بە ناوەکانی ڕاسان تەمەن ٨ ساڵ و شاهان تەمەن ١٥ مانگ، لەگەڵ هاوژینەکەی ئامادەبوون.