فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشار خستنە سەر بەندکراوانی زیندانی ورمێ
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی دووشەممە ١٠ی بەفرانبارەوە، بەرپرسانی زیندانی ورمێ سەرەڕای سارد بوونی کەش و هەوا، ئاوی گەرمی تەوالێت و حەمامەکانیان بە ئانقەست بڕیوە و سیستەمی گەرمکەرەوە (شۆفاژ)ەکانیشیان کوژاندووەتەوە.
هەر لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو زیندانەوە ڕاگەیاندووە، خواردنی زیندان هەموو ڕۆژێک کەمتر و بێکوالێتیتر و تەنانەت هەندێک جار بە سەرچووە و برشی هێناوە. نرخی کەل و پەلەکانی نێو دوکانی زیندانیان، یەکجار بەرز و گران کردووە و لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین بەندکراوان لە لایەن فرۆشیارەکەوە بێڕێزیان پێدەکرێت. ئەم گوشارانە لە بەندی بەندکراوانی سیاسی دووهێندەیە.