ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “گوڵاڵە مورادی” کە لە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەدا، هاوڕێ لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی” و “تاهیر بەزازی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕژیم” دەسبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ کرابوون، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ چارەنووس و پێڕانەگەیشتن بە پەروەندەکەی، لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ مانی لە خواردن گرت.
شایانی باسە، کوڕەکانی ناوبراو پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ئازاد کران، بەڵام گوڵاڵە مورادی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجە، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەری بووە.
پێویستە بوترێت، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، گوڵاڵە مورادی پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو