گۆڕینی حوکمی زیندانی موژگان کاووسی بۆ ڕای باز
یەکشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۳   |  16-06-2024
حوکمی بەندکرانی موژگان کاووسی چالاکی مەدەنی و بەندکرای سیاسی خەڵکی کلاردەشتی مازەندەران، گۆڕدرا بۆ ڕای باز و لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانەوە باقی حوکمەکەی لە دەرەوەی زیندان بەسەر دەبات.
موژگان کاووسی رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی پارەکە، پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێکاری ئەحکامی کەیفەری کلاردەشت دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی حوکمی٣٩ مانگ بەندکرانی بۆ زیندانی تۆنێکابۆنی مازەندەران راگوێزرا. جێگای ئاماژەیە، موژگان کاووسی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری ساریەوە بە تۆمەتەکانی “بێرێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی” بە ١٥ مانگ و یەک رۆژ بەندکران، “کۆبوونەوە و هەوڵدان لە دژی ئاسایشی وڵات” بە ٣٩ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ٨ مانگ زیندان مەحکوم کرابوو.