فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار
سێشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۲   |  31-10-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی مێهدی شار سه‌ر به‌ پارێزگای سیمنان و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌ ناوی “مێهدی زوڵفه‌قاری” له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستكێش به‌هۆی ئاگرگرتنی مه‌خزه‌نی ئێتانۆل، گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌كاتی كاركردن له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فارابی گیانی لەدەست دا.