فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی برینداربوویەکی تەقینەوەی مین لە سۆمار
سێشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۲   |  13-02-2024

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، ئیرەج مەحموودی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “وێژنان”ی سەر بە شاری گیەڵان کە حەفتەی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە سنووری سۆمار بەسەختی بریندار ببوو، دوای حەفتەیەک لە ناوەندێکی پزیشکی شاری ئیلام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
لەم ڕووداوەدا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بریندار بوون کە ناوی یەکیکیان محەممەد مەحموودی تەمەن ٥٠ ساڵ بووە. شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندان ئەم سێ هاووڵاتییە بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە ناوچەی “بانسارات”ی سۆماری قەسرشیرین بەسەختی بریندار و کەمەندان بوون.