فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی نەبوونی چارەسەری پزیشکی لە زیندانی سنە
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەممە، بەندکراوێکی ژن له زیندانی شاری سنە بە هۆی نەبوونی چارەسەری پزیشکی و نەگواستنەوەی  لە کاتی خۆیدا بۆ نەخۆشخانە، لە بەندی ژنانی زیندانی ئەمشارە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئامینە ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی نایسەری شاری سنە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بارودۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدا بووە و بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.