فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی تەقینەوە لە کارخانەیەکی گەرمسار
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024

حەسەن میزاخۆری، سەڕۆکی ئاگرکووژێنەوەی شارۆچکەی ئیوانەکی رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ڕایگەیاند کە بەهۆی تەقینەوە لە کارخانەیەکی ئەم شارۆچکەیە لە نزیک گەرمسار، دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و کرێکارێکی دیکە بریندار بووە.
بەوتەی ناوبراو، ئەم تەقینەوەیە لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی چەسپ بووە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری ئەم تەقینەوەیە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هۆکاری ئەم تەقینەوەیە نەزاندراوە.