فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی دو کرێکار لە لاهیجان و برینداربوونی ١١کرێکار لە جادەی ئەندیمشک /شوش
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022

ڕۆژی دوشەممە ٢٥ی ڕێبەندان بە هۆی نەبوونی ئیمەنیی شوینی کار، دوو ڕاوچی لە کاتی ماسی گرتن لە نێو دەریای خەزەردا، بە هۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان و نەبوونی ئیمەنی پێویست گیانیان لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، بەرپرسی ئیدارەی هیلال ئەحمەری شاری شوش ڕایگەیاند، بە هۆی پێکدادانی دو ئوتومبیل لە جۆری وانت و سەمەند لە جادەی ئەندیمشک/شوش، ١١ کرێکاری کەشاوەرز کە سەرنشینی وانتەکە بوون، بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری شوش و ئەندیمشک کران.
شایانی باسە، لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار ساڵانە گیانلەدەستدان و بریندار بوونی کرێکاران ڕێژەیەکی بەرچاو تۆمار دەکات و هەروەها وڵاتی ئێران به هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار، لە پلەی ١٠٢ی وڵاتانی جیهان دایە