گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئێتیۆپی
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024
بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ئێتیۆپی، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی لە ناوچەی گۆڤا لە باشووری ئەم وڵاتە، ٥٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەرپرسی ئیداریی گۆڤا، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە کە کارەساتەکەی تێدا ڕووی داوە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی تەرمی زیاتر لە ٥٥ کەس دۆزراوەتەوە و ئاماژەی بەوەشدا، ڕێژەی مردوان لە بەرزبوونەوەدایە. ناوچەی ئیدارەی گۆڤا، نزیکەی ٤٥٠ کیلۆمەتر لە “ئادیس ئەبابا” پایتەختی ئێتیۆپی دوورە.